له باره‌ی نوێژی كه‌سانی خاوه‌ن عوزره‌وه · web viewبه ڕیزان و...

11
1438 اوهن ی خ ن ی كه‌سا وێژ ن اره‌ی هم: له ب! ی# و ن هی : دهروار وێژ ن ی كو ’و ن هر( : ی سان ا) ی* ب ه ق! ی ف رهوه و‌ر ع ه* ق ف ل ا اب ت ك ژ: مي ل ا اب ت ل : ا لاه ص ل ا! ی ف ع: س ا ت ل ا لاه ص ل ه) ا ار* عذ) لا ا< ورد ك ی! ردی ك- - kurdish > ان! اب اب له رM ێژێك ژ ب ه ت س ده ه ت خ ن ن م ما‌ء ل ع ل ا ی ن ا ت س# رو( چ ومه‌ر ع ومێذ) ن ی ج ی: خا ن وهرگێێاوهی: ه وی( چ ێذا( پ ژ! ب ژ عه‌ر! یe ی سا وان! ی ت ش( پ مه ج ژ ب ذ! ت م و) : ا ر م ع! ی عل! ی ن ا ت س رو ج ل ا عه ج ژا م: پ وان! ی ت ش ص ژ ب ا ژ! ب ر ع

Upload: others

Post on 23-Oct-2020

0 views

Category:

Documents


0 download

TRANSCRIPT

له باره‌ی نوێژی كه‌سانی خاوه‌ن عوزره‌وه

فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی نۆیه‌م: له باره‌ی نوێژی كه‌سانی خاوه‌ن عوزره‌وه

الفقه الميسر: كتاب الصلاة: الباب التاسع: في صلاة أهل الأعذار

< كوردی -كردي - kurdish >

ده‌سته بژێرێك له زانایان

نخبة من العلما‌ء

((

وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

نوێژی كه‌سانی خاوه‌ن عوزر

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .

به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌ته‌كانی نوێژ، دێینه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز، ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای له باره‌ی نوێژی خاوه‌ن عوزرهكانهوه، ئه‌م ووتارهتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، كه باس له نوێژی نه‌خۆش و نوێژی كه‌سانی موسافیر ده‌كات، له چوار چێوه‌ی نوێژی موسافیریشدا باس له دوو بابه‌ت كراوه، كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه چوار ڕكاتیهكان، وكۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژپێكهوه، له ژێر بابه‌تی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ چوار ڕكاتیهكانیش پێنج بابه‌ت باسكراوه: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژ كورت كردنه‌وه، بابه‌تی دووه‌م: دیاریكردنی ئه‌و نوێژانه‌ی كه دروسته كورت بكرێنه‌وه، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه نوێژی تێدا كورت ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ جۆره‌كه‌ی، بابه‌تی چواره‌م: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی هێنا دروسته نوێژ كورت بكاته‌وه؟، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه واجبه موسافیر نوێژیان به ته‌واوی وبێ كورت كردنه‌وه تێدا ئه‌نجام بدات، پاشان لهچواره چێوه‌ی بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژپێكهوه، دوو بابه‌تی باسكاروه: بابه‌تی یه‌كه‌م: مه‌شروعیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژ پێكه‌وه، وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌مه‌یان بۆ درسوته، بابه‌تی دووه‌م: سنوری ئه‌و كۆكردنهوهیهی كه ڕێگای پێدراوه.

خاوه‌ن عوزره‌كان: بریتین له كه‌سانی نه‌خۆش و موسافیره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ترسێن، ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن نویژهكانیان وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عوزریان نیه ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌نجام دانی نوێژه‌كانیان له‌سه‌ر سووك كردون، به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه له توانایاندا هه‌یه، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: ﱡ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ﱠ ()، واتا: له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هیچ کارێکی قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﱡﭐلَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَاﱠ ()، واتا: خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، له جێگایه‌كی تریشدا فه‌رموویه‌تی: ﱡﭐ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْﱠ ()، واتا: چه‌ندێك ده‌توانن له‌خوای گه‌وره بترسن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی بن.

جا ههركاتێكك ناڕه‌حه‌تی و گرانی بینرا وهه‌ستی پێكرا ئه‌وا ئاسانكاریش ده‌بینرێت.

أ-چۆنه‌یتی نوێژ نه‌خۆش :

نه‌خۆش : ئه‌و كه‌سه‌یه كه ته‌ندروستی جه‌سته ولاشه‌ی تێكچووه، جا به گشتی ته‌ندروستی تێكچوو بێت یان به به‌شێكی بێت، هه‌ر به‌نه‌خۆش داده‌نرێت.

نه‌خۆش هه‌تا بۆی ده‌كرێت ده‌بێت نوێژه فه‌رزه‌كانی به پێوه ئه‌نجام بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ته‌واو پشتی ڕاست بكاته‌وه، به‌ڵام توانی به پشت چه‌ماوه‌یی وه‌ك ئه‌وه‌ی له كڕنوشدایه بیكات ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بیكات، یان ئه‌گه‌ر توانی پاڵ بدات به دیوارێكه‌وه یان خۆی بدات به‌سه‌ر گۆچانێكدا ده‌بێت تا ده‌توانێت به پێوه نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } إذا أمرتكم بأمر فأتوا به ما استطعتم { ()، واتا: ئه‌گه‌ر فه‌رمانم به هه‌ر شتێك پێكردن ئه‌وا به پێی توانا ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به پێوه ئه‌نجامی بدات ئه‌وا به دانیشتانه‌وه بیكات، وه‌گه‌ر نا له‌سه‌ر لا ئه‌نجامی بدات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به عیمرانی كوڕی حوصه‌ینی فه‌رموو : } صل قائما، فإن لم تستطع فقاعدا، فإن لم تستطع فعلى جنب { ()، واتا: به‌پێوه نوێژ بكه، ئه‌گه‌ر نه‌توانی ئه‌وا به دانیشتانه‌وه بیكه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌توانی ئه‌وا له‌سه‌ر لا ئه‌نجامی بده .

خۆ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌یتوانی ئه‌وا به‌و حاڵه‌ته‌وه كه بۆی ده‌كرێت و ده‌توانێت بیكات، چونكه وه‌ك ووتمان خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﭐ ﱡﭐ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ﱠ()، واتا: چه‌ندێك ده‌توانن له‌خوای گه‌وره بترسن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی بن.

نوێژ له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش هه‌ڵناگیرێت مادام ژیری و عه‌قڵی جێگیر بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ئاماژه وئیشارهتیش بێت ده‌بێت هه‌ر بیكات، چونكه ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات له‌گه‌ڵ یه‌كانگیر بوونی دڵی.

كه‌سی نه‌خۆش كاتێك به ئاماژه نوێژ ده‌كات وبه دانیشتانهوهیه و ناواتنێت كڕنوش و سوژده ببات وسه‌ر بخاته سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا به سه‌ری ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كاتی سوژده بردن سه‌ری كه‌مێك زیاتر نزم بكاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌سه‌ریشی ئاماژه بكات، ئه‌وا با به‌چاوه‌كانی ئاماژه به كڕنوش وسوژده بردن بكات .

ب- نوێژی موسافیر، كه پێك هاتووه له :

یه‌كه‌م: كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ چوار ڕكاتیهكان، كه چه‌ند بابه‌تێكی له‌خۆ گرتووه:

بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ:

هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان زانایاندا نیه له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه چوار ڕكاتیهكان، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه، قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و كۆده‌نگی زانایانه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﱡﭐ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا ﱠ ()، واتا: هه‌ر کاتێك سه‌فه‌رتان کرد (و گه‌ڕان) به‌زه‌وی دا ئه‌وه هیچ گوناهێکتان له‌سه‌ر نیه که هه‌ندێ له نوێژه‌کان کورت بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، به ڕاستی بێ باوه‌ڕان هه‌میشه بۆ ئێوه دوژمنێکی ڕوون و ئاشکران .

كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ له سه‌فه‌ردا له حاڵه‌تی ترس و غه‌یری ترسیش دروسته و هیچ گرفتێكی تێدا نیه، پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی كروتكردنهوهی نوێژ كاتێك خه‌ڵكی دڵنیا بوونه‌وه وترسیان نه‌ما، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: } صدقة تصدق الله بها عليكم، فاقبلوا صدقته { ()، واتا: ئه‌وه خێرێكه خوای گه‌وره پێی كردوون، ئێوه‌یش خێره‌كه‌ی خوای گه‌وره وه‌ربگرن .

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و خه‌لیفه‌كانیشی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری و ئه‌نجامیان داوه، عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ده‌ڵێت: } إني صحبت رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) في السفر فلم يزد على ركعتين حتى قبضه الله, وصحبت أبا بكر فلم يزد على ركعتين حتى قبضه الله ... { ()، واتا: له سه‌فه‌ردا هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بووم له دوو ڕكات زیاتری نه‌ده‌كرد تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره گیانی كێشا، وه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كردا هاوه‌ڵی سه‌فه‌ری بووم له دوو ڕكات زیاتری نه‌ده‌كرد تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره گیانی كێشا ...

پاشان باسی هه‌ریه‌ك له عومه‌ر و عوسمانیشی كرد كه ئه‌وانیش له سه‌فه‌ردا نوێژه چوار ڕكاتیهكانیان كوورت ده‌كرده‌وه بۆ دوو ڕكاتی، ئیمامی ئه‌حمه‌د به مه‌ڕفوعی له عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ره‌وه ڕیوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: } إن الله يحب أن تؤتى رخصه، كما يكره أن تؤتى معصيته { ()،واتا: بێگومان خوای گه‌وره پێی خۆشه كه به‌نده‌كانی ئاسانكاری و ڕوخصهتهكانی جێ به‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن پێی ناخۆشه تاوان وسه‌رپێچی بكه‌ن .

سه‌باره‌ت به كۆده‌نگی زانایانیش له باره‌ی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه چوار ڕكاتیهكانهوه: له‌و شتانه‌یه كه زانین وشاره‌زا بوون لێی له پێویستیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وه ئومه‌تی ئیسلامیش هه‌موو كۆدهنگن له‌سه‌ری، جا بۆیه: پارێزگاری كردن له‌م سوننه‌ته و ده‌ست گرتن به‌م ئاسانكاری و ڕوخصهتهوه زۆر باشتره وخاستره له ته‌رك كردنی و ئه‌نجام نه‌دانی، به‌ڵكو هه‌ندێك له زانایان به‌لایانه‌وه مه‌كروهه كه له سه‌فه‌ردا نوێژه‌كان به چوار ڕكاتی ئه‌نجام بدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاوه‌ڵانی زۆر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری و وازیان لێ نه‌هێناوه .

بابه‌تی دووه‌م: دیاریكردنی ئه‌و نوێژانه‌ی كه دروسته كورت بكرێنه‌وه:

ئه‌و نوێژانه‌ی كه دروسته كورت بكرێنه‌وه، نوێژه چوار ڕكاتیهكانه، ئه‌وانیش نوێژه‌كانی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر وخهوتنانه، چونكه نوێژی به‌یانی و شێوان كورت ناكرێنه‌وه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی به‌و شێوه‌یه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها عبهدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتویه‌تی: } فرض الله الصلاة على لسان نبيكم في الحضر أربعا، وفي السفر ركعتين ... { ()، واتا: خوای گه‌وره له‌سه‌ر زاری پێغهمبهرهكهتانهوه نوێژی له‌كاتی نیشته‌جێ بوونتاندا به چوار ڕكاتی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون، وه له‌سه‌فه‌ریشدا به ددوو ڕكاتی له‌سه‌ری فه‌رز كردوون .

جا ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له كورتكردنه‌وه، كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه چوار ڕكاتیهكانه، نه‌ك ئه‌وانی تر .

بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه نوێژی تێدا كورت ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ جۆره‌كه‌ی:

ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه نوێژی تێدا كورت ده‌كرێته‌وه نزیكه‌ی شازده فه‌رسه‌خه، كه ده‌كاته چوار بورد، وه به میلیش ده‌كاته چل وهه‌شت میل، كه نزیكه‌ی هه‌شتا كیلۆمه‌تر ده‌كات، به ڕۆژیش ده‌كاته دوو ڕۆژه ڕێ به ڕۆشتنی مامناوه‌ند كه كه‌سێك به پێی ووڵاخێك بڕوات كه بارێكی قورسی لێنرابێت، وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به ڕۆشتنی شه‌و وڕۆژێكی ووتوه سه‌فه‌ر ()، وه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس و عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) له سه‌فه‌رێكی ماوه چوار بوردیدا نوێژیان كورت كردوه‌ته‌وه و ڕۆژوویشیان نه‌گرتووه، كه ده‌كاته شازده فه‌رسه‌خ ( هه‌شتا كیلۆمه‌تر ) .

جۆری ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش ده‌بێت سه‌فه‌رێكی موباح وشه‌رعی بێت، وه‌ك سه‌فه‌ركردن بۆ بازرگانی وكات به‌سه‌ربردن، یان سه‌فه‌رێكی واجب بێت، وه‌ك سه‌فه‌ری حه‌ج وتێكۆشان له پێناو خوای گه‌وره، یان سه‌فه‌ری سوننه‌ت، وه‌ك سه‌فه‌ری سه‌ردانی كردنی دۆست وخزمان، یان سه‌فه‌ركردن بۆ حه‌جی دووه‌م، بۆیه له‌سه‌ر ڕای زۆربه‌ی زانایان سه‌فه‌ری حه‌رام دروست نیه مرۆڤ نوێژی تێدا كورت بكاته‌وه .

بابه‌تی چواره‌م: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی هێنا دروسته نوێژ كورت بكاته‌وه؟

ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی نیشته‌جێ بوون ده‌هێنێت، پێویستی به ڕوون كردنه‌وه وباسی زیاتر هه‌یه، ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه‌یه: ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڕه‌های نیه‌تی نێشته‌جێ بوونی هێنا ئه‌وا نابێت نوێژ كورت بكاته‌وه، چونكه ئه‌و هۆكاره‌ی كه ده‌بێته مایه‌ی نوێژ كورت كردنه‌وه له‌هه‌قی ئه‌و كه‌سه‌دا بوونی نیه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی زیاتر له چوار ڕۆژ نیشته‌جێ بوونی هێنا، یان بۆ جێ به‌جێ كردنی پێویستیه‌ك نیشته‌جێ بوو وه واگومانی برد كه دوای چوار ڕۆژ پێویستیه‌كه‌ی جێ به‌جێ ده‌بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له حه‌جی ماڵئاوایی له شاری مه‌ككه مایه‌وه، بیست ویه‌ك نوێژی تێدا كورت كرده‌وه، چونكه ئه‌و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چواری ذي الحجة گه‌یشته مه‌ككه، تا ڕۆژی ته‌رویه ( هه‌شتی مانگی ذي الحجة ) له‌وێ مایه‌وه، نوێژی به‌یانی كرد وپاشان له مه‌ككه ده‌رچوو .

جا هه‌ركه‌سێك چوار ڕۆژ یان كه‌متر مایه‌وه، وه‌ك مانه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له شاری مه‌ككه، ئه‌وا نوێژه‌كانی كورت ده‌كاته‌وه، وه ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بوو، ئه‌وا نوێژه‌كانی بێ كورت كردنه‌وه و به ته‌واوی ئه‌نجام ده‌دات، ئیمام ئه‌حمه‌دیش به‌م شێوه‌یه‌ی باسكردووه ()، ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌ڵێت: } أقمنا بمكة عشرا نقصر الصلاة {، واتا: ده ڕۆژ له شاری مه‌ككه ماینه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا نوێژه‌كانمان كورت ده‌كرده‌وه، مه‌به‌ست له‌مه‌یش ئه‌وه‌یه كه پێشووتر باسمان كرد، چونكه مه‌به‌ست له‌و ده ڕۆژه به چوونیان بۆ مینا و عه‌ره‌فه و ڕۆژانی دواتری ده ڕۆژی مانگی ذي الحجه‌یه .

كه‌سی موسافیر ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر جێ به‌جێ كردنی پێویستیه‌كی مایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی هه‌بێت، وه نه‌یزانی چی كاتێك پێویستیه‌كه‌ی جێ به‌جێ ده‌بێت، ئه‌وا ده‌توانێت زیاتر له چوار ڕۆژیش نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه، یان كه‌سێك به زوڵم وسته‌م زیندانی كرا، یان به‌هۆی بارانه‌وه ڕێگای لێگرا ئه‌وا ده‌توانێت نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش بخایه‌نێت، ابن المنذریش له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی: زانایان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی موسافیر نوێژه‌كانی كورت ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی نه‌هێنا بێت .

بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه واجبه موسافیر نوێژیان به ته‌واوی وبێ كورت كردنه‌وه تێدا ئه‌نجام بدات:

چه‌ند شێوه و چه‌ند حاڵه‌تیك هه‌یه كه جیاكراونه‌ته‌وه له دروست بوونی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ له‌سه‌فه‌ردا، ئه‌وانیش، وه‌ك:

1- ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی موسافیر له پشت كه‌سێكی نیشته‌جێوه نوێژی كرد، له‌م حاڵه‌ته‌دا واجبه ئه‌و كه‌سه موسافیره نوێژه‌كه‌ی به ته‌واوی بێ كورتكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: } إنما جعل الإمام ليؤتم به { ()، واتا: ئیمام بۆ ئه‌وه دانراوه كه شوێنی بكه‌وێت، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) كاتێك پرسیاری لێكرا له‌باره‌ی نوێژ ته‌واو كردنی موسافیره‌وه له‌دوای كه‌سێكی نیشته‌جێوه، ووتی: ئه‌وه سوننه‌تی ئه‌با القاسمه (صلی الله علیه وسلم ) ().

2- ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی موسافیر له‌دوای ئیمامێكه‌وه نوێژی كرد نه‌یده‌زانی ئایا ئیمامه‌كه موسافیره یان نیشته‌جێیه: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك چووه ناو نوێژێكه‌وه له‌دوای ئیمامێكه‌وه، به‌ڵام نه‌یده‌زانی ئه‌و ئیمامه موسافیره یان نیشته‌جێیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له فڕۆكه‌خانه وهاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه نوێژی كرد، ئه‌وا واجبه له‌سه‌ری نوێژه‌كه‌ی بێ كورت كردنه‌وه به ته‌واوی ئه‌نجام بدات، چونكه نوێژ كورت كردنه‌وه پێویستی به نیه‌تی جازم ویهكلاكهرهوه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گومان ودوو دڵیدا ده‌بێت نوێژ به ته‌واوی و بێ كورت كردنه‌وه ئه‌نجام بدرێت.

3- ئه‌گه‌ر هاتوو له سه‌فه‌ردا نوێژێكی فه‌وتاوی كاتی نیشته‌جێ بوونی بیركه‌وته‌وه: وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی موسافیر له‌كاتی سهفهرهكهیدا بیری كه‌وته‌وه كه له‌شاره‌كه‌ی خۆی نوێژێكی به‌بێ ده‌ست نوێژ ئه‌نجامداوه، یان نوێژێكی فه‌وتاوه، له‌م كاته‌دا واجبه ئه‌و نوێژه‌ی كه ده‌یگێڕێته‌وه به ته‌واوی وبێ كورت كردنه‌وه ئه‌نجامی بدات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: } من نام عن صلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها { ()، واتا: هه‌ركه‌سێك خه‌وی لێكه‌وت له‌كاتی نوێژێكدا، یان نوێژێكی له‌بیر چوو، ئه‌وا هه‌ركاتێك بیری كه‌وته‌وه با بیكات.

مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه: به‌و شێوه‌یه بیكات كه لێی فه‌وتاوه، چونكه ئه‌و نوێژه‌ی لێ فه‌وتاوه به نوێژێكی ته‌واوی بێ كورت كردنه‌وه واجب بووه له‌سه‌ری، كاتێكیش كه قه‌زای ده‌كاته‌وه واجبه به ته‌واوی و بێ كورت كردنه‌وه قه‌زای بكاته‌وه .

4- ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی موسافیر به شێوه‌یه‌ك ده‌ستی به نوێژه‌كه‌ی كرد كه واجب بوو له‌سه‌ری به ته‌واوی و بێ كورت كردنه‌وه ئه‌نجامی بدات، دوای ئه‌و نوێژه‌ی له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كان به‌تاڵ بوویه‌وه، وپاشان وویستی بیكاته‌وه، ده‌بێت نوێژه‌كه‌ی به ته‌واوی و بێ كورت كردنه‌وه دووباره بكاته‌وه،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی موسافیر له‌دوای كه‌سێكی نیشته‌جێوه نوێژی دابه‌ست، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته له‌سه‌ری به بێ كورت كردنه‌وه بیكات، جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه ئه‌و نویژهی به‌تاڵ بوویه‌وه، وپاشان وویستی نوێژه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، پێویسته له‌سه‌ری به ته‌واوی و بێ كورتكردنه‌وه بیكاته‌وه، چونكه نوێژه‌كه‌ی دووباره‌ی نوێژێكه كه واجب بووه به ته‌واوی و بێ كورتكردنه‌وه ئه‌نجامی بدات .

5- ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی موسافیر نیه‌تی مانه‌وه‌ی ڕه‌های هێنا، یان نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی هه‌میشه‌یی هێنا: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی موسافیر نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی ڕه‌های هێنا له‌و ووڵاته‌ی كه سه‌فه‌ری بۆی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی بكات به كات وكارێكی دیاریكراوه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نیه‌تی ئه‌وه‌ی هێنا ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌فه‌ری كردووه بۆی بیكات به شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ی و وڵاتی خۆی، ئه‌وا واجبه له‌سه‌ری نوێژه‌كانی به ته‌واوی و بێ كورتكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، چونكه له‌هه‌قی ئه‌و كه‌سه‌دا حوكمی سه‌فه‌ره‌كه‌ی نه‌ماوه و بڕاوه‌ته‌وه، وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك سه‌فه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ست كرد به كاتێكی دیاریكراو كه كۆتایی پێده‌هات، یان په‌یوه‌ستی كرد به كارێكه‌وه كه دوای ده‌هات، ئه‌وا حوكمی ئه‌و كه‌سه موسافیره و نوێژه‌كانی كورت ده‌كاته‌وه .

دووه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژ پێكه‌وه، كه چه‌ند بابه‌تێكی له‌خۆ گرتووه:

بابه‌تی یه‌كه‌م: مه‌شروعیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژ پێكه‌وه، وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌مه‌یان بۆ دروسته:

ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه دروسته نوێژێ تێدا كورت بكریته‌وه، به هه‌مان شێوه دروسته نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری پێكه‌وه، وه نوێژی شێوان و خه‌وتنانیش له كاتی یه‌كێكیاندا پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه موعاذی كوڕی جه‌به‌ل ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕاویه‌تیه‌وه وده‌ڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) كان في غزوة تبوك إذا ارتحل قبل زيغ الشمس أخر الظهر والعصر جمعا، ثم سار, وكان يفعل مثل ذلك في المغرب { ()، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له غزوهی ته‌بوك پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژ له نێوه‌ڕاستی ئاسمان لایبدایه ده‌ستی به‌ڕۆشتن بكردایه ئه‌وا نوێژی نیوه‌ڕۆی دواده‌خست بۆ كاتی عه‌سر وپێكه‌وه ده‌یكردن، پاشان ده‌ستی ده‌كرد به‌ڕۆشتن، به‌هه‌مان شێوه نوێژی شێوان و خهوتنانیشی وا لێده‌كرد .

حوكمی ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌فه‌ردا یه‌كسانه چی كاتی ڕۆیشتن بێت یان كاتی دابه‌زین، چونكه كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ ڕوخصهت و ئاسانكاریه‌كه له ئاسانكاریه‌كانی سه‌فه‌ر،بۆیه به‌رده‌وام بوون له‌ڕۆیشتن به‌مه‌رج نه‌گیراوه وه‌ك ته‌واوی ڕوخصهتهكانی تر، به‌ڵام هێنده هه‌یه باشتر وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له جێگایه‌ك داده‌به‌زێت وبۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه نوێژه‌كان پێكه‌وه كۆ نه‌كاته‌وه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك له مینا دابه‌زی ومایه‌وه نوێژه‌كانی كۆ نه‌كرده‌وه .

هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ ڕێگا پێدراوه بۆ نه‌خۆشێكی نیشته‌جێ وموقیمیش ئه‌گه‌ر هاتوو به كۆنه‌كردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بوو، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ووته‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتهیهتی: } جمع رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) بین االظهر والعصر والمغرب والعشاء بالمدينة من غير خوف ولا مطر {، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری پێكه‌وه ونوێژی شێوان و خهوتنانیشی پێكه‌وه له مه‌دینه كۆده‌كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسی هه‌بێت، یان باران باری بێت، له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه، } من غیر خوف ولا سفر { ()، واتا: به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسی هه‌بێت، یان له‌سه‌فه‌ردا بووبێت، كه‌واته: هیچ عوزرێكی تر نه‌مایه‌وه جگه عوزری نه‌خۆشی نه‌بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به‌و ئافره‌تانه‌ی كه ده‌كه‌ونه حاڵه‌تی (ئیستحاضهوه) واتا: زیاتر له‌ماوه‌ی خۆیان خوێنیان پیادێت كه دوو نوێژ پێكه‌وه كۆبكه‌نه‌وه، دیاره ئیستحاضهیش جۆریكه له نه‌خۆشی، ووترا به عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێشوه‌وه، باشه بۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وه‌ی كردووه؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئومه‌ته‌كه‌ی تووشی ناڕه‌حه‌تی وسهغلهتی نه‌بن.

جا هه‌ركاتێك مرۆڤ له‌به‌ر كۆنه‌كردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان دووچاری ناڕه‌حه‌تی وناخۆشی ده‌هات، ئه‌وا بۆی دروسته نوێژه‌كانی كۆبكاته‌وه، جا نه‌خۆش بێت یان عوزرێكی تری غه‌یری نه‌خۆشیشی هه‌بێت، نیشته‌جێ بێت یان موسافیر، هه‌روه‌ها هه‌ندێك عوزری تر هه‌ن ڕێگا به كۆكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان ده‌ده‌ن، جگه له عوزری نه‌خۆشی و سه‌فه‌ر، ئه‌وانیش بریتین له:

1- باران بارینێكی زۆر جلوبه‌رگ ته‌ڕ بكات، كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ تووشی ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی بكات .

2- قوڕاو چڵپاو: ئه‌گه‌ر ده‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌ڕۆیشتن دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بوونه‌وه .

3- ڕه‌شه‌با وهه‌وایه‌كی سارد كه له سه‌رما وڕهشهبای ئاسایی نه‌چێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ندێك عوزری تر ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ نوێژه‌كانی كۆنه‌كرده‌وه دووچاری ناڕه‌حه‌تی وسهغڵهتی ده‌بوویه‌وه.

بابه‌تی دووه‌م: سنوری ئه‌و كۆكردنهوهیهی كه ڕێگای پێدراوه :

ئه‌و كۆكردنهوهیهی كهڕێگای پێدراوه بۆ موسافیر و ئه‌و كه‌سه‌شی حوكمی وه‌ك موسافیر وایه، كۆكردنه‌وه‌ی نێوان نوێژی نیوه‌ڕۆ وعهسره، له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی نێوان نوێژی شێوان و خه‌وتنان، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان له‌كاتی نیشته‌جێ بوونیش به‌هۆی باران بارین و ئه‌و عوزرهیشی وه‌ك عوزری باران بارین وایه ڕێگای پێدراوه، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی نێوان نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سره، له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی نێوان نوێژی شێوان و خه‌وتنان، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌مێك پێشتر باسمانكرد كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس گێڕابویه‌وه، ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر و عوسمانیش (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌و كاره‌یان كردووه، چونكه هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی نێوان نوێژی شێوان و خه‌وتنان و نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر بوونی ناره‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تیه له‌سه‌ر مرۆڤ، بۆیه خوای گه‌وره ومیهرهبان ئه‌و ئاسانكاریهی بۆ موسڵمانان كردووه .

[ له‌خوای گه‌وره و میهره‌بان داواكارین زیاتر له ئاینه‌كه‌ی شاره‌زامان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستن و عیباده‌ته‌كانمان له‌سه‌ر چاوڕونی وبهصیرهت ئه‌نجام بده‌ین ] وه‌رگێڕ .

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

(�) سوره‌تی الحج: ئایه‌تی: 78.

(�) سوره‌تی البقرة: ئایه‌تی: 286.

(�) سوره‌تی التغابن: ئایه‌تی: 16.

(�) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (7288) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1337) ڕیوایه‌تیان كردووه .

(�) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1117) ڕیوایه‌تی كردووه .

(�) سوره‌تی التغابن: ئایه‌تی: 16.

(�) سوره‌تی النساء: ئایه‌تی: 101.

(�) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (686) ڕیوایه‌تی كردووه .

(�) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (689) ڕیوایه‌تی كردووه .

(�) ئه‌حمه‌د به فه‌رمووده‌ی ژماره (5832) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی : الإروا‌ء فه‌رمووده‌ی ژماره (564).

(�) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (687) ڕیوایه‌تی كردووه .

(�) له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: ( لا یحل لامرأة أن تؤمن بالله واليوم الآخر أن تسافر مسيرة يوم وليلة ليس معها حرمة )، واتا: دروست نیه بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه باوه‌ڕی به‌خوا وبه‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت، كه ماوه‌ی شه‌و وڕۆژێك سه‌فه‌ر بكات به‌بێ مه‌حره‌م، بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1088) وه موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1339) ڕیوایه‌تیان كردووه، لهفزهكهش له‌فزی بوخاریه.

(�) ته‌ماشای په‌رتووكی ( المغني ) بكه (2/134-135)، وه ته‌ماشای په‌رتووكی : ( مجموع فتاوی الشیخ ابن باز، فتاوی الصلاة ) لاپه‌ڕه 458 بكه .

(�) بوخاری و موسلیم هاوڕان: بوخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (389) و موسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (411) ڕیوایه‌تیان كردووه .

(�) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (1/216)، وه شیخ ئه‌لبانیش به صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی : الإروا‌ء ژماره (571).

(�) بوخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (597) و موسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (684) ڕیوایه‌تیان كردووه .

(�) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (1208) وتیرموذی به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (553) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه تیرموذی ووتویه‌تی: فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن و غه‌ریبه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی الإروا‌ء فه‌رمووده‌ی ژماره (578) .

(�) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (705) ڕیوایه‌تی كردووه .