پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان ... · web viewباوه ڕبوون...

37
ی ن هڵگهكا ی وب ن ه ی ن ۆ چ و ه‌كان ی ش ی ر ف ه ب ون و ب اوهڵ ب# هی اب لهوب ب] kurdish – وردی ك ردی ك[ ان اب اب مهڵڵك, له‌ر و ك وهرگڵڵان ی ده‌ری ش ی مد ح م لام ش ل دا ب ع: وه‌ی: ه ۆ‌ب چ ڵدا ن ز ی عه‌ر ر یD ب سا ۆان ی ت ش ی

Upload: others

Post on 23-Oct-2020

1 views

Category:

Documents


0 download

TRANSCRIPT

پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان وچۆنیه‌تی وبه‌ڵگه‌كانی

پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان وچۆنیه‌تی وبه‌ڵگه‌كانی

] kurdish – كوردی – كردي [

كۆمه‌ڵێك له‌زانایان

وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2012 - 1433

﴿ منزلة الإيمان بالملائكة وكيفيته وأدلة ذلك ﴾

« باللغة الكردية »

جماعة من العلما‌ء

ترجمة: عبد السلام محمد بشدري

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان وچۆنیه‌تی وبه‌ڵگه‌كانی

پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون فریشته‌كان:

باوه‌ڕبوون به فریشته‌كان پایه‌یه‌كه له‌پایه‌كانی باوه‌ڕ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، هه‌ر بۆیه باوه‌ڕ به‌بێ باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان دانامه‌زرێت، خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ته‌ئكیدی له‌مه كردوه‌ته‌وه وپێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له سوننه‌تی صه‌حیدا هه‌واڵی به‌مه داوه .

خوای كه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ ﴾ {البقرة :285} واته : پێغه‌مبه‌ر بڕوای هێنا به‌و نامه‌یه‌ی که بۆی نێرراوه له په‌روه‌ردگاری یه‌وه له‌گه‌ڵ بڕواداراندا هه‌موو بڕوایان هێناوه به‌خوا و فریشته‌کانی و نامه‌کانی و په‌یامبه‌رانی ... خوای گه‌وره هه‌واڵی داوه كه باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ركان وپایه‌كانی تری باوه‌ڕدا كه ناردوویه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وواجبی كردووه له‌سه‌ر خۆی و ئوممه‌ته‌كه‌ی، وئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵ بوون بۆی .

له‌جێگایه‌كی تری قورئاندا ده‌فه‌رموێت : ﴿ لَّيۡسَ ٱلۡبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ قِبَلَ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلۡكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّۧنَ﴾ {البقرة:177} واته : كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران ..

خوای گه‌وره باوه‌ڕبوون به‌م شێوه‌یه‌ی به به‌ڵگه‌ی چاكه وكاری باش داناوه، ئاشكرایه (البر) یش ناوێكی گشتگیره به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌موو كارێكی خێر، هه‌ر بۆیه ئه‌م شتانه‌ی كه باسكراون بریتین له بنه‌ماكانی هه‌موو كارێكی خێر وباشه، ویاپهكانی ئیمانیشن كه سه‌رجه‌م به‌ش ولقه‌كانی ترییان لێ ده‌بێته‌وه .

له‌هه‌مان كاتیش‌دا خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌ركه‌س بێ باوه‌ڕ بێت به‌م بنه‌مایانه ئه‌وه بێ باوه‌ڕ بووه به‌خوای گه‌وره، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا﴾ {النساء:136} واته : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی نه‌بێ به‌خواو به‌فریشته‌كانی و، به‌كتێبه‌كانی و بهپهیامبهرهكانی و، به‌رۆژی دوایی، ئه‌وه له‌راده به‌ده‌ر له‌رێگه‌ی هه‌قه‌وه دووره‌و چاوه‌ڕوانی هیدایه‌تی لێناكرێ..... خوای گه‌وره ئینكاری كردنی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی به بێ باوه‌ڕی داناوه و وایش وه‌صفی كردووه كه یه‌كجار گومڕابووه ولهههق دووركه‌وتوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان پایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌پایه‌كانی باوه‌ڕ له ئیسلامدا، وه هه‌ركه‌سێكیش وازی لێ بهێنێت ئه‌وه له ئوممه‌تی ئیسلام چوه‌ته ده‌ره‌وه .

هه‌روه‌ها سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باسمانكرد، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی جوبره‌ئیلدا به ڕوونی دیاره، كه ئیمامی موسلیم له صه‌حیحه‌كه‌یدا له فه‌رمووده‌یه‌كی عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه وتێیدا هاتووه : " بينما نحن عند رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات يوم إذ طلع علينا رجل شديد بياض الثياب شديد سواد الشعر لا يرى عليه أثر السفر ولا يعرفه منا أحد حتى جلس إلى النبي صلى الله عليه وسلم فأسند ركبتيه إلى ركبتيه ووضع كفيه على فخذيه وقال يا محمد أخبرني على الإسلام فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة وتصوم رمضان وتحج البيت إن استطعت إله سبيلا قال صدقت قال فعجبنا له يسأله ويصدقه قال فأخبرني عن الإيمان قال أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره قال صدقت قال فأخبرني عن الإحسان قال أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك قال فأخبرني عن الساعة قال ما المسؤول عنها بأعلم من السائل قال فأخبرني عن أماراتها قال أن تلد الأمة ربتها وأن تر‌ى الحفاة العراة العالة رعا‌ء الشاة يتطاولون في البنيان قال ثم انطلق فلبثت مليا ثم قال لي يا عمر أتدري من السائل قلت الله ورسوله أعلم قال فإنه جبريل أتآكم يعلمكم دينكم " {صحیح مسلم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (8)} واته : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : ڕۆژێك ئێمه لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بووین، كاتێكمان زانی پیاوێكی جلوبه‌رگ زۆر سپی، زۆر موو ڕه‌ش لامان ده‌ركه‌وت، كه شوێنه‌واری سه‌فه‌ری پێوه دیار نه‌بوو، وه كه‌سیش له ئێمه نه‌یده‌ناسی، لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دانیشت وئهژنۆكانی لكاند به ئهژنۆكانیهوه و هه‌ردوو له‌پی ده‌سته‌كانیشی خسته سه‌ر ڕانه‌كانی و ووتی : ئه‌ی موحه‌ممه‌د له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هه‌واڵم بده‌رێ ؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئیسلام ئه‌وه‌یه كه شاهیدی بده‌یت كه هیچ خوایه‌كی به‌هه‌ق شایانی په‌رستن نییه جگه له (الله) و وموحه‌ممه‌دیش پێغه‌مبه‌ری خودا (الله) یه، وه نوێژ بكه‌یت وزه‌كات بده‌یت وڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بگریت وحه‌جی ماڵی خودا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت هه‌بوو ئه‌نجامی بده‌یت، ئه‌مجا (جوبره‌ئیل) فه‌رمووی : ڕاست ده‌كه‌یت، عومه‌ر ئه‌ڵێت : سه‌رمان سوڕما پرسیاری لێ ده‌كات و پێشی ئه‌ڵێت ڕاست ده‌كه‌یت، ئه‌مجا (جوبره‌ئیل) فه‌رمووی : له‌باره‌ی باوه‌ڕ (ئیمان) ـه‌وه هه‌واڵم بدرهێ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕت به‌خوای گه‌وره (الله) وبهفریشتهكان وكتێبه‌كانی وبه‌پێغه‌مبه‌رانی وبه‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت، وه باوه‌ڕت به‌قه‌ده‌ر به‌خێر وشه‌ڕی هه‌بێت، ئه‌مجا (جوبره‌ئیل) فه‌رمووی : ڕاست ده‌كه‌یت، ئه‌مجا ووتی : له‌باره‌ی ئیحسانه‌وه هه‌واڵم بده‌رێ ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئیحسان ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره (الله) بپه‌رستیت وه‌ك ئه‌وه‌ی بیبینیت خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینیت ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بینێت، ئه‌مجا فه‌رمووی : هه‌واڵم بده‌رێ له‌باره‌ی ڕۆژی دواییه‌وه ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری لێكراوه ( واته خۆی) له كه‌سی پرسیاركه‌ر (واته جوبره‌ئیل) زانا وشاره‌زاتر نییه (به‌مانای ئه‌وه كه هیچ له‌باره‌ی هاتنی ڕۆژی دواییه‌وه نازانم) ، ئه‌مجا (جوبره‌ئیل) فه‌رمووی : له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ڕۆژی دواییه‌وه هه‌واڵم بده‌رێ ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه كه كه‌نیزه‌ك گه‌وره‌كه‌ی خۆی بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕووت و پێخاوس وهه‌ژار وشوانی پهزهكانت بینی شانازیان ده‌كرد به به‌رزی كۆشكه‌كانیانه‌وه، ئه‌مجا عومه‌ر ئه‌ڵێت : پاشان ئه‌و كه‌سه ڕۆیشت ومنیش ماوه‌یه‌ك مامه‌وه، ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم : ئه‌ی عومه‌ر ئایا ئه‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری ده‌كرد كێ بوو ؟ منیش ووتم : خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن، فه‌رمووی : ئه‌وه جوبره‌ئیل بوو هات بۆلاتان ئاینه‌كه‌تان فێر بكات .

ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی به‌نرخ و گه‌وره‌یه كه بنه‌ماكانی ئاین وهه‌موو پله‌كانی له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه‌یش مه‌نهه‌جێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه له‌بواری فێركردنی ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌دا كه له‌شێوه‌ی گفتوگۆ له‌نێوان بهڕێزیترینی فریشته‌كانی خوای گه‌وره كه جوبره‌ئیله له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) كه به‌ڕێزترین مرۆڤه ڕوویداوه، جا بۆیه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان زۆر گرنگی بده‌ن به‌م فه‌رمووده به‌نرخ وگه‌وره‌یه، و مه‌نهه‌جی فێربوون وفێركردنی لێوه وه‌ربگرن، هه‌روه‌ك چۆن سه‌له‌فی صاڵحی ئه‌م ئوممه‌ته (خوایان لێ ڕازی بێت) له‌سه‌ری بوون، ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌ی له‌خۆ گرتووه كه باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان پایه‌یه‌كه له‌پایه گه‌وره‌كانی باوه‌ڕ و( ئیمان ) كه ئێمه لێره‌دا زیاتر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باسكردووه ..... خوای گه‌وره‌یش زانا وشاره‌زا تره .

چۆنیه‌تی باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان :

باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان چه‌ند فه‌رمان وكارێكی گرنگی له‌خۆ گرتووه كه پێویسته له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خوای گه‌وره جێ به‌جێی بكه‌ن، تاوه‌كو باوه‌ر به‌فریشته‌كانی دامه‌زراو وجێگر بێت :

1-دان نان به بوونیان وبه‌ڕاست زانینیان وباوه‌ڕ بوون پێیان، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و ده‌قانه‌ی قورئان و سوننه‌ت كه پێشتر باسمانكرد به‌ڵگه‌ن بوون له‌سه‌ری، كه باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان پایه‌یه‌كه له‌پایه‌كانی باوه‌ڕ، به‌شێوه‌یه‌ك كه باوه‌ڕ و ئیمان به‌بێ باوه‌ڕ بوون به‌و فریشتانه دانامه‌زرێت و نایه‌ته‌دی .

2- باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی كه فریشته‌كان دروستكراوانێكی زۆری خودان، به‌شێوه‌یه‌ك جگه له‌خوای گه‌وره كه‌س نازانێت ژماره‌یان چه‌نده، هه‌روه‌ك ده‌قه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿وَمَا يَعۡلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَۚ﴾ {المدثر:31} واته : جگه له‌خوا خۆی كه‌سی تر به ژماره‌ی له‌شكرو سوپای په‌روه‌ردگار نازانێ كه‌مه‌به‌ست پێی (فریشته‌كانه).

به‌و مانایه‌ی كه هیچ كه‌س جگه له‌په‌روه‌ردگار نازانێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی خوای گه‌وره له‌به‌ر زۆرییان كه فریشته‌كانن چه‌نده، ئه‌مه‌ش ووته‌ی هه‌ندێك له زانایانی سه‌له‌فه .

له‌فه‌رمووده درێژه‌كه‌ی ئیسراء دا هاتووه كه شه‌یخان (بوخاری وموسلیم) لهفهرموودهیهكی مالیكی كوڕی صه‌عصه‌عه (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تیان كردووه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " ....ثم رفع لي البيت المعمور، فقلت : يا جبريل ! ماهذا؟ قال : هذا البيت المعمور، يدخله كل يوم سبعون ألف ملك، إذا أخرجوا منه لم يعودوا فيه آخر ما عليهم " {صحيح البخاري به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (3207) و موسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (164)} واته : پاشان بیت المعمورم بۆ به‌رزكرایه‌وه، ووتم ك ئه‌ی جوبره‌ئیل ئه‌مه‌چیه ؟ ووتی : ئه‌مه بیت المعموره و هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار فریشته ده‌چنه ناویه‌وه، هه‌ركاتێكیش چوونه ده‌ره‌وه لێی كۆتایان ناگه‌ڕینه‌وه ناویه‌وه .

له‌صه‌حیحی موسلیمدا عبد الله ی كوڕی مه‌سعود (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " يؤتي بجهنم يؤمئذ لها سبعون ألف زمام، مع كل زمام سبعون ألف ملك يجرونها " {صحيح مسلم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (2842)} واته : ڕۆژی دوایی ئاگری دۆزه‌خ ده‌هێنن كه حه‌فتا هه‌زار ڕه‌شوه‌ی پێوه‌یه، هه‌ر ڕهشوهشی حه‌فتا هه‌زار فریشته ڕایده‌كێشێت .

ئه‌و دوو فه‌رمووده‌ی سه‌ره‌وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر زۆری ژماره‌ی فریشته‌كان، كاتێك (بیت المعمور) هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار فریشته بچێته‌وه ناویه‌وه وپاشان لێی ده‌ربچن ونه‌گه‌ڕێنه‌وه ناویه‌وه و فریشته‌ی تری غه‌یری ئه‌وان بێن و دۆزه‌خیش له ڕۆژی دواییدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی فریشته بیهێنن، ئایا غه‌یری ئه‌م فریشتانه كه ڕاسپێرراون به ئه‌نجامدانی كاروباری تر ژماره‌یان چه‌ند زۆر بێت؟ مه‌گه‌ر هه‌ر خوای گه‌وره خۆی بزانێت ژماره‌یان چه‌نده !!

3- داننان به پله‌وپایه و مه‌كانه‌ت وڕێز و حورمه‌ت وشه‌ره‌فی گه‌وره‌یان لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۚ بَلۡ عِبَادٞ مُّكۡرَمُونَ ﴿٢٦﴾ لَا يَسۡبِقُونَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ وَهُم بِأَمۡرِهِۦ يَعۡمَلُونَ ﴾ {الانبیا‌ء :26-27} واته : بێبڕوایان وتیان: خوای به‌خشنده فریشته‌كانی كردووه به مناڵ وكچی خۆی، نه‌خێر، ئه‌وانه مناڵی خوا نین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه به‌نده‌یه‌كی ڕێزداری ئه‌ون و، خوا خۆی هه‌ڵی بژاردوون و، زۆریش پاك و بێخه‌وشن ﴿٢٦﴾ هه‌رگیز ئه‌و فریشتانه قسه‌ی خۆیان پێشی قسه‌ی ئه‌و ناخه‌ن، واته: شتێك ناڵێن له‌گه‌ڵ فه‌رمایشتی خوادا دژبێو نه‌گونجێت، وهه‌ر به‌پێی فه‌رمانی ئه‌و كار ئه‌كه‌ن ﴿٢٧﴾ .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ﴿ بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ ﴿١٥﴾ كِرَامِۢ بَرَرَةٖ ﴾ {عبس :15-16} واته : (قورئان) به‌ده‌ستی فریشته‌ی نوێنه‌ری شاره‌زا گه‌یه‌نراون ﴿١٥﴾ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران ﴿١٦﴾ خوای گه‌وره به به‌ڕێزو خواناس وه‌صفی كردوون لای خۆی، له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ﴿ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمۡ لَا يَسَۡٔمُونَ۩﴾ { فصلت :38} واته : ئه‌و (فریشتانه) كه لای پهروهردگارتهوهن، شه‌وو رۆژ هه‌ر ته‌سبیحاتی ئه‌و ئه‌كه‌ن، هیچ كات له‌كاری خۆیان ماندوو و وه‌ڕه‌ز نابن . خوای گه‌وره وا وا وه‌صفی كردوون كه لای خۆینی ئه‌مه‌ش ڕێز‌و حورمه‌ته بۆ ئه‌وان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان مه‌قامی به‌ندایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن به‌بی هیچ ماندوو بوونێك .هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئاندا سوێندی پێخواردوون، ئه‌مه‌ش دیسان شه‌ره‌ف وڕێزه بۆ ئه‌وان، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا ﴿١﴾ فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا ﴿٢﴾ فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا ﴾ { الصافات :1-3} واته : سوێند به‌و فریشتانه‌ی زۆر به‌وردیی له‌باره‌گای خوا په‌رستییدا ریز ده‌به‌ستن و مه‌لكه‌چ ده‌بن﴿١﴾ ئینجا به‌و فریشتانه‌ی پاڵده‌نێن به هه‌وره‌كانه‌وه بۆ ئه‌و جێگایه‌ی خوا ویستی له‌سه‌ره بۆ باراندنی باران﴿٢﴾ به‌و فریشتانه‌ش ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌سه‌ر پهیامبهرهكاندا ئه‌خوێننه‌وه ﴿٣﴾ .

وه ده‌فه‌رموێت : ﴿ فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا ﴿٤﴾ فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا ﴾ {المرسلات :4-5} واته : سوێند به‌و فریشتانه‌ی که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه ﴿٤﴾ ئینجا سوێند به‌و (فریشتانه) ش په‌یامی (خوا به پێغه‌مبه‌ران) ده‌گه‌یه‌نن ﴿٥﴾ ئه‌مه وچه‌ند نمونه و وێنه‌ی زۆری تر له‌قورئانی پیرۆزدا كه ڕێز و شه‌ره‌فی فریشته‌كان به شێوه‌ی جیا جیا و له‌جێگای جیا جیادا باس ده‌كات، كه هیچ شاراوه نین لای ئه‌و كه‌سانه‌ی بیر له له‌مانا و واتا به‌رزه‌كانی قورئان ده‌كه‌نه‌وه، خوای گه‌وره زانا وشارهزاتره .

4- باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی كه هه‌ندێكیان له‌هه‌ندێكی تریان به‌ڕێزترن لای خوای گه‌وره و یه‌كسان نین له فه‌زڵ وپلهوپایهیاندا، ئه‌مه‌ش ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ری، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ﴾ {الحج :75} واته : خوا به وویستی خۆی له ناو فریشته‌کاندا (وه‌ك جوبره‌ئیل) و له‌ناو خه‌ڵکیشدا فرستاده هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه.

هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ لَّن يَسۡتَنكِفَ ٱلۡمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبۡدٗا لِّلَّهِ وَلَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ٱلۡمُقَرَّبُونَۚ ﴾ {النساء :172} واته : هه‌رگیز مه‌سیح (عیسی علیه السلام) لاری له‌وه نیه که به‌نده‌ی خوا بێت، هه‌روه‌ها فریشته نزیکه‌کانیش لاریان له‌وه نیه.

خوای گه‌وره له‌و دوو ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌له‌ناو فریشته‌كاندا كه‌سانێكیان هه‌ن هه‌ڵیبژاردوون بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆی به پێغه‌مبه‌رانی و كهسانێكیشیان هه‌ن له‌خۆیه‌وه نزیكن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵی ئه‌وانه به‌سه‌ر غه‌یری خۆیاندا، به‌ڕێزترین فریشته نزیكه‌كان ئه‌وانه‌نن كه عه‌رشی خوایان هه‌ڵگرتووه، وه به‌ڕێزترین فریشته نزیكه‌كانیش ئه‌و سێ فریشته‌ن كه له دوعاكه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) ناویان هاتووه، كه له ذیكری (ئیفتاحی) شه‌ونوێژیدا ناوی هێناون و فه‌رموویه‌تی : " اللهم رب جبريل وميكائيل وإسرافيل فاطر السموات والأرض عالم الغيب والشهادة .." { رواه الإمام احمد في المسند (6/156) والنسائي في السنن (3/173) برقم (1625) ونحوهما مسلم في الصحيح برقم (770) وابن ماجه برقم (1357)} واته : ئه‌ی خوایه په‌روه‌ردگاری جوبره‌ئیل و میكائیل و ئیسرافیل، خولقێنه‌ری زه‌وی و ئاسمانه‌كان، زانا به‌هه‌موو شته نهێنی وئاشكراكان ...

به‌رێزترین فریشته‌ی ناو ئه‌و سێ فریشته‌یش جوبره‌ئیله (علیه السلام) كه خوای گه‌وره ڕایسپاردووه به وه‌حی هێنان بۆ پێغه‌مبه‌ران، شه‌ره‌ف وڕێز و حورمه‌تی به‌شه‌ره‌ف و ڕێزی كارهكهیهوهیهتی، خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا به‌شێوه‌یه‌كی ناوی هێناوه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فریشته‌كانی تری به‌و شێوه ناو نه‌هێناوه، به به‌ڕێزترین ناو ناوی ناوه، وه به جوانرتین وه‌صف وه‌صفی كردووه، یه‌كێك له‌و ناوانه به ناوی ( الروح ) وه ناوی بردووه، هك فه‌رموویه‌تی : ﴿ نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ﴾ {الشعرا‌ء :193} واته : جوبرهئیلی ئه‌مین (قورئانی) هێنایه خواره‌وه ، وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا ﴾ {القدر : 4} واته : له‌و شه‌وه‌دا فریشته و جیبرییلیش له ناویاندا دێنه خواره‌وه ، ئه‌م ناوه (الروح) هه‌ندێك جار لهقورئاندا ئیضافه كراوه بۆ لای خوای گه‌وره به ئیضافهی ته‌شریف، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﴿ فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا ﴾ {مریم :17} واته : ئێمه‌یش رۆحی خۆمان (واته جوبره‌ئیل) نارده‌لای مه‌ریه‌م، وه‌کو بهشرێکی ته‌واو خۆی پیشانیدا .

وه هه‌ندێك جاریش ووشه‌ی (الروح) كه‌مه‌به‌ست پێی جوبره‌ئیله ووشه‌ی (قودس) ی دراوه‌ت پاڵ كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕێزی ئه‌م فریشته‌یه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ قُلۡ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلۡقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّ ﴾ {النحل :102} واته : تۆ له وه‌ڵامیاندا بڵێ: (روح القدس) (جوبریل)ـه كه له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه به‌حه‌ق ودادگه‌رانه دایبه‌زاندووه .... (القدوس) یش وه‌ك ڕاسترین ڕای زانایانی ته‌فسیره مه‌به‌ست پێی خوای گه‌وره (الله) یه.

ئه‌وه‌یشی له‌وه‌صفی جوبره‌ئیلدا هاتووه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ ﴿١٩﴾ ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ ﴿٢٠﴾ مُّطَاعٖ ثَمَّ أَمِينٖ ﴾ {التكویر : 19-21} واته : بێگومان ئه‌م قورئانه قسه‌و وته‌ی نێرراوێكی به‌ڕێزه كه فریشته‌ی نیگا‌و سروشه. واته فه‌رمووده‌ی خوایه به‌هۆی جبریله‌وه نێردراوه﴿١٩﴾ خاوه‌نی هێزو مه‌كانه‌ته ، لای عه‌رشی (خوا) ش زۆر به‌ڕێزو پایه به‌رزه﴿٢٠﴾ له‌وێش (له‌ئاسماندا) فه‌رمانڕه‌واو قسه بیسراوه، ئه‌مین و ده‌ست پاكه له‌و سروشه‌دا ده‌یهێنێ، هیچ خیانه‌تی تێدا ناكات، وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ ﴿٥﴾ ذُو مِرَّةٖ فَٱسۡتَوَىٰ ﴾ {النجم :5-6} واته : جوبرهئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه ﴿٥﴾ ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا... به‌ڵێ خوای گه‌وره وا وه‌صفی كردووه كه په‌یامبه‌رێكه و بێگومان زۆریش به‌ڕێزه لای خۆی، وه وه‌صفی كردووه كه زۆر به‌هێزه و خاوه‌نی پله‌وپایه‌یه لای په‌روه‌ردگاری پاك وپێگهردی، وه جوبره‌ئیل قسه بیستراوه له‌ناو فریشته‌كانی تر و ئه‌هلی ئاسمانه‌كاندا، وه زۆر ده‌ست پاك وئه‌مانه‌ت پارێزه بۆ وه‌حی وشروشی خوای گه‌وره، وه خاوه‌نی ڕوواڵهتێكی زۆر جوانیشه .

5- خۆشویستن وپاڵاپشتی وپشتگیری كردنیان و هۆشیاردانیش له دوژمنایه‌تی نه‌كردنیان، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ ﴾ {التوبة :71} واته : پیاوان و ئافره‌تانی باوه‌ڕدار هه‌ندێکیان یارمه‌تی ده‌ر و خۆشه‌ویستی هه‌ندێکی تریانن ...... فریشته‌كان ده‌چنه ناو مانا و وواتای ئه‌م ئایته پیرۆزه‌وه چونكه فریشته‌كانیش باوه‌ڕدارن وههڵدهسن به گوێڕایه‌ڵێ په‌روه‌ردگاریان هه‌روه‌ك خوای گه‌وره هه‌واڵی پێداوه ﴿ لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ ﴾ {التحریم :6} واته : نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ....

خوای گه‌وره هه‌واڵی ئه‌وه‌ی داوه كه فریشته‌كان پاڵپشت وپشتگیری پێغه‌مبه‌ران وباوه‌ڕداران ده‌كه‌ن، وفه‌رموویه‌تی : ﴿ وَإِن تَظَٰهَرَا عَلَيۡهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوۡلَىٰهُ وَجِبۡرِيلُ وَصَٰلِحُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ﴾ {التحریم :4} واته : ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتر بگرن له دژی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (سه‌رکه‌وتوو نابن) چونکه بێگومان خوا پشگیری ئه‌وه‌و هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل و ئیمانداره چاکه‌کانیش... وه‌فه‌رموویه‌تی : ﴿ هُوَ ٱلَّذِي يُصَلِّي عَلَيۡكُمۡ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ ﴾ {الاحزاب :43} واته : هه‌ر ئه‌و زاته خۆی (صلوات) و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی.... له‌جێگایه‌كی تریشدا فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ﴾ {فصلت :30} واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی وتیان خوا په‌روه‌ردگارمانه‌و له‌پاشان ڕاست (له‌سه‌ر ئایین) به‌رده‌وام بوون فریشته‌کان پۆل پۆل دێنه لایان (کاتی مردن یان زیندوو بوونه‌وه) (پێیان ده‌ڵێن) که مه‌ترسن و خه‌فه‌ت مه‌خۆن.

به‌مه‌ش پاڵپشتی وپشتگیری خۆشه‌ویستی فریشته‌كان واجب بوو له‌سه‌ر باوه‌ڕداران ئه‌ویش له‌به‌ر پاڵپشتی وپشتگیری فریشته‌كان بۆ ئه‌وان وسه‌رخستن و داوای لێ‌خۆش بوون بۆ كردنیان لای خوای گه‌وره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه په‌روه‌ردگار باوه‌ڕدارانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له دوژمنایه‌تی كردنی فریشته‌كان و فه‌رموویه‌تی : ﴿ مَن كَانَ عَدُوّٗا لِّلَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَجِبۡرِيلَ وَمِيكَىٰلَ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَدُوّٞ لِّلۡكَٰفِرِينَ﴾ {البقرة :98} واته : ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمن بێت به خوا‌و فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌ت جوبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گه‌وره دوژمنی كافرو بێباوهڕانه .

له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره دوژمنایه‌تیكردنی فریشته‌كانی به دوژمنایه‌تیكردن وناڕه‌زایی خۆی داناوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌فه‌رمان وحیكمه‌تی ئه‌و ده‌رچوون، وهههركهسیش دوژمنایه‌تیان بكات ئه‌وه دوژمنایه‌تی خوای گه‌وره‌ی كردووه.

6- باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی فریشته‌كان دروستكراوێكن لهدروستكراوهكانی خوای گه‌وره وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان نییه به كاروباری دروستكردن وبه‌ڕێوه‌بردن وڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان سهربازێكن له‌سه‌ربازه‌كانی خوای گه‌وره وبه‌فه‌رمانی ئه‌و كار ده‌كه‌ن و په‌روه‌ردگار خۆی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی به‌ده‌سته وهیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی نییه له‌مه‌دا، به‌هه‌مان شێوه دروست نییه په‌رستن یان به‌شێكی ئه‌نجام بدرێت بۆ فریشته‌كان، به‌ڵكو پێویسته عیبادهت وپه‌رستن ته‌نها وته‌نها بۆ خالقی فریشته‌كان وخالقی هه‌مووان بكرێت، كه هیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی نییه له په‌روه‌ردگاریه‌تی وپه‌رستندا و هاوشێوه و وێنه‌ی ئه‌ویش نییه له ناو وصیفاتیكانیدا، ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره به جوانی ڕوونی كردوه‌ته‌وه وفه‌رموویه‌تی : ﴿ يَأۡمُرَكُمۡ أَن تَتَّخِذُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّۧنَ أَرۡبَابًاۗ أَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡكُفۡرِ بَعۡدَ إِذۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ﴾ {ال عمران :80} واته : وه خوا فه‌رمانتان پێ نادات که فریشته و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌رستراوی خۆتان چۆن فه‌رمانتان پێ ده‌دات بێ بڕوابن (کافر بن) دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه بڕوا دار بوون ؟....هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۚ بَلۡ عِبَادٞ مُّكۡرَمُونَ ﴿٢٦﴾ لَا يَسۡبِقُونَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ وَهُم بِأَمۡرِهِۦ يَعۡمَلُونَ ﴿٢٧﴾ يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يَشۡفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرۡتَضَىٰ وَهُم مِّنۡ خَشۡيَتِهِۦ مُشۡفِقُونَ ﴿٢٨﴾ ۞وَمَن يَقُلۡ مِنۡهُمۡ إِنِّيٓ إِلَٰهٞ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجۡزِيهِ جَهَنَّمَۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّٰلِمِينَ ﴿٢٩﴾ {الانبیا‌ء :26-29} واته : (بێ باوه‌ڕان) وتیان خوای میهره‌بان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه (که فریشته‌کانن) پاك و بێگه‌رده خوا (له‌م شتانه) به‌ڵکو ئه‌وانه (فریشته) به‌نده‌ی ڕێز گیراوی خوان ﴿٢٦﴾ ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن﴿٢٧﴾ هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن ﴿٢٨﴾ وه هه‌ر کام له‌وانه (فریشته‌کان) بڵێ بێگومان منیش په‌رستراوم جگه له خوا ئه‌و به (ئاگری) دۆزه‌خ تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌نین هه‌ر به‌و جۆره پاداشتی سته‌مکاران ده‌ده‌ینه‌وه (تۆڵه‌یان لێ) ده‌که‌ینه‌وه﴿٢٩﴾ .

خوای گه‌وره فه‌رمانی نه‌كردووه به په‌رستنی فریشته‌كان، چۆن فه‌رمان ده‌كات به‌په‌رستنیان له‌كاتێكدا ئه‌مه بێباوه‌ڕ وكوفرێكی گه‌وره‌یه به‌خوای گه‌وره، پاشان بانگه‌شه وده‌نگۆی ئه‌وانه‌ی به‌تاڵ كردوه‌ته‌وه كه واگومان ده‌به‌ن كه فریشته‌كان كچی خوان وبێگومان خۆیشی له‌مه به‌دوور گرتوه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی ڕوون كردوه‌ته‌وه كه فریشته‌كان به‌نده‌ی به‌ڕێزی خۆینی و به‌فه‌رمانی ئه‌و كارده‌كه‌ن و له‌ترسی ئه‌و ذاته پیرۆزه نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌س ناكه‌ن مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕێگایان پێ بدات، و ڕازی بێت كه شه‌فاعه‌ت بۆ یه‌كخواپه‌رستان بكه‌ن، پاشان كۆتایی به‌وه هێناوه هه‌ركه‌س له‌وان ئیدعای خوایه‌تی بكات به‌توندترین سزای دۆزه‌خ سزایان ئه‌دات، به‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه فریشته‌كان ملكه‌چ وفه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاریانن وهیچ هێز وههوڵێكیان غه‌یری هێز و هه‌وڵی خودا نییه .

7- باوه‌ڕبوونی وورد به‌وانه‌ی كه ناویان هاتووه له‌فریشته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌قورئان وسوننه‌تدا هاتووه، وه‌ك جوبره‌ئیل ومیكائیل وئیسرافیل ومالك وهاروت وماروت ورضوان ومونكیر و نه‌كیر وغه‌یری ئه‌مانه‌یش كه ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت ناویان هێناون، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ به‌وانه‌یش كه به‌شێوه‌ی وه‌صف وه‌صفیان هاتووه، وه‌ك ( رقیب، چاو‌دێر ) و ( عتید، ئاماده )، یان به شێوه‌ی وهضیفه و كاره‌كانیان ناویان هاتووه، وه‌ك ( ملك الموت، فریشته‌ی مردن ) و (ملك الجبال، فریشته‌ی چیاكان )، یان ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوی كاره‌كانیان هێناون وه‌ك ( حملة العرش، هه‌ڵگرانی عه‌رش ) و ( الكرام الكاتبین، نووسه‌رانی به‌ڕێز ) و ( الموكلین بالخلق، ڕاسپێرراو به‌كاروباری دروستكراوه‌كان ) و ( الموكلین بحفظ الخلق، ڕاسپێرراو بهپاڕێزگاری كردنی دروستكراوه‌كان ) و (الموكلین بحفظ الاجنة والارحام، ڕاسپێرراو به‌پارێزگاری كردنی كۆرپه‌له ومناڵدانهكان) و (طواف البیت المعمور، تهوافكارانی به‌یتول مه‌عمور) و ( ملائكة السیاحین، فریشته گه‌شتیار وگهڕۆكهكان) تا كۆتایی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌یانه‌وه هه‌والیان پێیداوه .

بۆیه واجبه باوه‌ڕهێنان به‌مه به باوه‌ڕێكی وورد وتهفصیل به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌تدا هاتووه له‌ناو وصیفات وكاروپیشه وهه‌واڵیان، وه به‌ڕاست زانینی هه‌موو ئه‌مانه به‌و شێوه‌یه‌ی له‌مه‌ودوا به‌ووردی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه به‌یارمه‌تی و وویستی خوای گه‌وره .

ئه‌مه كۆمه‌ڵێك وورده‌كاری بوو كه واجبه به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕ به فریشته به‌رێزه‌كان بهێنرێت كه ده‌قه شه‌رعییه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ریان، خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار زانا وشارهزاتره..

2